وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ژمارەیەک سزای بەسەر ناوەندە پیشەسازیی و بەرگرییەکانی تورکیا راگەیاند.
کەمێک بەرلەئێستا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردهوه رایگەیاند: واشنتۆن سزای بەسەر دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری توركیاو ئیسماعیل دەمیر سەرۆكەكەیدا سەپاندوە.
له راگهیهندراوهكهی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادا هاتووه، سزاكانی ئەمریكا سێ كەسی تریش دەگرێتەوە كە پەیوەندیان بە دامەزراوەی پیشەسازی بەرگری توركیاوە هەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی رابردوو میدیاكانی ئهمریكا بڵاویکردەوە، ئەمریکا پلانی داناوە بەهۆی کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی (S-400) لە رووسیا سزا بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.