له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری سێنزهههمی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسه‌لۆنا به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی لیڤانتی میوانی تۆماركرد.
له‌گێمی یه‌كه‌م یاریزانان بارسه‌لۆنا زۆر هه‌ولیاندا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن و یاریزانانی لیڤانتیش به‌هێزه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی بارسه‌لۆنا وه‌ستانه‌وه.
له‌گێمی دووه‌م گوشاره‌كانی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ سه‌ر گۆلی لیڤانتی به‌رده‌وامبوو، له‌خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره توانی تاكه گۆلی یاریه‌كه تۆمار بكات.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسه‌لۆنا ته‌واو بوو، به‌م ئه‌نجامه كۆی خاڵه‌كانی بارسه‌لۆنا بووه حه‌ڤده خاڵ و هاته خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی، به‌لام دوو یاری كه‌متری ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.