Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 11:19

لەهەولێر، ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی بەرز ڕاگیرا

پێشانکایەک لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر(باغی شار) کردەوە
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەمە 2020.12.12، بەئامادەبوونی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و قایمقامی قەزایی ناوەند و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایان و وێنەگران و هونەرمەند و هونەردۆستان، مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر لەڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، لەژێرناونیشانی (وێنەی ڕەش و سپی چرکەساتە جوانەکانی ژیان ڕادەگرێت) پێشانکایەکی لە سەنتەری خانەنشینی هەولێر(باغی شار) کردەوە.

پیشانگاکە چەندین وێنەی جۆراوجۆری رەش و سپی وێنەگران و سەردەمە جیاوازکانی لەخۆی گرتبوو، لەلایەن پاریزگاری هەولێر بەوەکالەت، وێڕای دەستخۆشی لەڕێکخەرانی پێشانگاکە و بەشدارانی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی وێنەی ڕەش و سپی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، لەکۆتایشدا خەڵات بەسەر ژمارەیەک لە وێنەگرە کۆنەکان و ئێستا دابەشکرا کە بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کردبوو.
 

ktv

ktv

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.