Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:36

چاره‌نووسی ئه‌و یانانه‌ به‌دیار که‌وت که‌سه‌رکه‌وتن بۆ قۆناغی 16 ى خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


بە كۆتاییهاتنی ڕكابەریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشن و ئەتلەتیكۆ مەدریدو ڕیال مەدریدو بروسیا مونشنگلادباخ و مانچستەرسیتی و پۆرتۆ و لیڤەرپول و ئەتالانتاو چێڵسی و سیڤیلیەو بروسیا دۆرتمۆندو لاتسیۆ و یوڤێنتوس و بارسێلۆناو پاریس سانجێرمان و لایپزیگ گەیشتنە قۆناغی شازدە.

 واش بڕیارە تیروپشكی ئەم قۆناغە دووشەممەی داهاتوو كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ بە كاتی هەولێر لە شاری نیۆنی سویسرا ڕابكێشرێت، لە تیروپشكەكەدا نابێت دوو یانەی یەك گڕوپ و دوو یانەی یەك وڵات ڕووبەڕووی یەكتر بكرێنەوە.

 یاریەكانی گەڕی چوونی قۆناغی شازدە لە شازدەو حەڤدەو بیستوسێ‌ و بیستوچواری شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، یاریەكانی گەڕی هاتنیش لە نۆ و دەو شازدەو حەڤدەی ئاداری دووهەزاروبیستویەك سازدەكرێت، هەر لە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ هەریەك لە یانەكانی ڕیدبوڵ سالزبۆرگ و شاختار دۆنێتسك و ئۆلۆمپیاكۆس و ئەیاكس ئەمستردام و كراسنۆدارو كلۆب بروج و دینامۆكیڤ و مانچستەریونایتد پلەی سێیەمی گڕوپەكانیان بەدەستهێناو گەیشتنە قۆناغی سیی و دووی یۆرۆپالیگ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.