Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:30

ڤیدیۆ ... ئەتلەتیکۆ مەدرید گەیشتە قۆناغی شازدەی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


 لە  خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە بردنەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یانەی ڕیدبوڵ سالزبۆرگی نەمسایی میوانداری بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر گەیشتە قۆناغی شازدە.

 لە خولەكی سیی و نۆدا، بەرگریكاری ئیسپانی ماریۆ هیرمۆسۆ گۆڵێكی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵی بە سوودی تیپە ئیسپانیەكە تەواوبوو.

 لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاوشەشیشدا، یانیك كاراسكۆی بەلجیكی گۆڵی دووەمی ڕۆخی بلانكۆسی بەدەستهێنا.

 بەم بردنەوەش ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆی خاڵەكانی لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم گەیاندە نۆ خاڵ و خۆی گەیاندە قۆناغی شازدە، ڕید بوڵ سالزبۆرگیش بە چوار خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوەو گەیشتە قۆناغی سیی و دووی یۆرۆپالیگ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.