Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:46

بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی ڕوسی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو، سەركەوتنی لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان بەدەستهێناو بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی ڕوسی میوانی بردەوە.

 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستوسێدا، یاریزان نیكلاس سولێ‌ دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ یانەی باڤاری تۆماركرد.

 پاشان هێرشبەری كامیرۆنی ئێریك ماسكیم چۆپۆ گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری لە خولەكی هەشتا بەدەستهێنا.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی بایرن لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی یەكەم بۆ شازدە خاڵ بەرزبووەوەو لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆش بە سێ‌ خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.