یانەی ڕیال مەدرید خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی چامپیۆنس لیگ بە سێزدە نازناو، گەیشتە قۆناغی شازدەی خولەكە.
لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان و لە گڕوپی دووەم و لە یاریەكی یەكلایی كەرەوەدا، ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی بروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی میوانی بردەوە.
لە خولەكی نۆدا، كەریم بێنزیمای فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ یانەی شاهانە تۆماركرد، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی سیی و دوو بەدەستهێناو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە پێشكەوتنی میرێنگی تەواوبوو.
لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ڕیال مەدرید بۆ دە خاڵ بەرزبووەوەو سەركەوت بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم و گەیشتە قۆناغی شازدە، بروسیا مونشنگلادباخیش بە هەشت خاڵ و بە پلەی دووەمی گڕوپەكەو بۆ یهكهم جار له مێژووی خۆی بلیتێكی قۆناغی شازدهی چامپیۆنس لیگی بهدهستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.