مەحمەد مەھدی بەیاتی بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە کەرکووک رایگهیاند: راکان ئەلجبوری پارێزگاری بەزۆر سهپێندراوی کەرکووک تەعریبی گوندەکان دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دا مەحمەد مەھدی بەیاتی بەرپرسی رێکخراوەی بەدر و یهكێك لەبەرپرسانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رایگهیاندووه، راکان ئەلجبوری بە ناوی وەبەرھێنانەوە لە دهوروبهری کەرکووک، عەرەبی ھێناوە بۆ کەرکووک و زەوی تورکمانی داگیركردووه کەوا ئەمە جێگای قبۆڵ کردن نییە.
مەحمەد مەھدی بەیاتی دهشڵێت: دەبێ پارێزگاری بەزۆر سەپێندراوەی کەرکووک دەستبەرداری ئەو کارەی بێت.
لە بەیاننامەکەی بەیاتی باس لە تەعریب کردن و بە زۆر راگواستنی ماڵە کوردەکان دهكات لە گوندە کورد نشینەکان، کەوا بە زەبری ھێزە عێراقییەکان ناوچەکان دووبارە تەعریب دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.