له‌پێناو لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی رابردوو شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و به جیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران كۆبوویه‌وه و بڕیاریشه به‌یانی سێشه‌ممه له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی ئه‌نجام بدرێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكوومه‌ت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداریان هه‌یه بۆیه پێوسته ماوه‌ماوه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت بۆ زیاتر لێكتێگه‌یشتن.
گوتیشی: ئه‌و دۆخه‌ی سیاسیه‌ی له عێراق خوڵقاوه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر لایه‌نه‌كان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.