Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:31

ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی کرۆتۆنی کرد

کوردستان TV
100%

 لەرکابەریەکانی خولی ئیتالیا, یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی کرۆتۆنی کرد, ناپۆلی بەچوار گۆڵی بێ بەرامبەر براوەی یاریەکە بوو.

 لەگێمی یەکەم دوای تێپەربوونی سی و یەک خولەک لۆرینزۆ ئەنسینی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ناپۆلی بەدەست هێنا, گێمی یەکەم ناپۆلی بەگۆلێک لەپێشەوەبوو.

 لەگێمی دووەم و لەخولەکی پەنجاو هەشت یاریزان هێرڤینگ لۆرزانۆ گۆلی دووەمی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد.
 دوابەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی ناپۆلی کۆنترۆلی تەواوی یاریەکەیان کردبوو، لەخولەکی حەفتاو شەش دیگۆ دیم ناپۆلی کردە خاوەن گۆلی سێیەم و دڵنیایی ، گوشارەکانی ناپۆلی بۆ سەر گۆڵی میواندار درێژەی هەبوو, لەکۆتا خولەکی یاریەکە ئەندریا بیتانیا گۆلی چوارەمی بۆ ناپۆلی بەدەست هێنا.

 بەم جۆرە یاریەکە بەچوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک بەسەرکەوتنی یانەی ناپۆلی تەواو بوو، بەمەش ناپۆلی خۆی گەیاندە خانەی چوارمی ریزبەندی.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.