Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:42

دیاری حوسێن: به‌دەرچوونی ھێزە چه‌کداره‌کان له‌ ناو که‌رکووک سیمای شار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان TV
#7 #9
100%


به‌هۆی خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم، راده‌ستی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ملیشیاكانی عێراقی كران، له‌و رۆژه‌وه‌ سیمای سه‌ربازی به‌و شاره‌وه‌ دیاره‌، له‌ ئێستاشدا بڕیار وایە له‌و چه‌كدارانه‌ لەنێو شاری كەركووك پاشەكشە بكەن، مەلەفی ئەمنی رادەستی ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بكرێت.

له‌م باره‌وه‌یه‌ دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: بڕیارە ھێزی سەربازی و سوپا لەنێو شاری كەركووك نەمێنێ و مەلەفی ئەمنی رادەستی ھێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی بكرێت، بەڵام نازانین چۆن بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت و بڕیارەكەش دەرچووە.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی سەركردایەتیی كەركووك– گەرمیانی پارتی گوتیشی: دەرچوونی ھێزە سەربازییەكان ھەنگاوێكی گرینگە بۆ ئەوەی سیمای سەربازی لەنێو شاری كەركووك نەمێنێ، چونكە بەداخەوە تا ئێستا خەڵكی كەركووك دڵنیا نین لە پاراستنی سەروماڵی خۆیان و دزی و تاڵانی بەردەوامە.

حوسێن ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: پێشتر نوێنەرەكانمان لە ھەموو كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەغدا جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە پێویستە ھێزە ئەمنییەكانی نێو شاری كەركووك خۆیان شارەكەیان بپارێزن و ھێزی بیانی ئەوانەی ھاتوونەتە نێو كەركووك، پاشەكشە بكەن.

 

kdpinfo

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.