Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:40

لە پەرلەمانی وڵاتێک داوا دەکرێت هەوڵی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ بچێتە ستراتیژی وڵاتەکەیانەوە

کوردستان TV
100%

داوا کاری بۆ پشتیوانی دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ  بە شێوەیی سکاڵانامەیەک ئامادە کراوەو دراوەتە پەرلەمانی ئوسترالیا ئاندرو وۆڵکی، نوێنەری تاسمانیا لە پەرلەمانی ئوسترالیا ، ڕاشکاوانە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات پشتگیری دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بکرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 ئەو ڕای وایە پێشکەوتنی ئابووری کۆمەڵایەتی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆدا دەتوانێت زۆرێک لە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکات . ئاندرو لەو داواکارییەدا ئاماژەی بە خەباتی بێپسانەوەی کورد داوە بۆ سەر بەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین بە مافی ڕەوای گەلی کورد دەزانێت وەک پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی.

لە بەشێکی سکاڵانامەکەشدا هاتووە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم ، بەڵین درا بە کوردەکان بە پێی یاسای نێونەتەوەیی وڵات و دەسەڵاتی سەربەخۆیان هەبێت ، بەڵام یاساکان پێشێل کران و گەلێکی خاوەن خاک و ناسنامەی جیوگرافی گرینگی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە ڕێژەی حەشیمەتێکی زۆرەوە  زوڵمیان لێکرا..

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.