Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:34

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فرینکڤارۆزی هەنگاری تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی بارسێلۆنا پێنجەم سەركەوتنی لەسەریەكی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ بەدەستهێناو لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی فرینكڤارۆزی هەنگاری میوانداری بردەوە

 یاریەكە لەمیانی گڕوپی حەوتەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو، یاریزانانی بارسێلۆنا لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و لە خولەكی چواردەدا، ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی گۆڵێكی بۆ بارسا تۆماركرد، پاشان هێرشبەری دانیماركی مارتن برایتوایت گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە خولەكی بیستویەك بەدەستهێنا

 دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی بلاوگڕانا بۆ سەر گۆڵی تیپە هەنگاریەكە درێژەی هەبوو، یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێەبەجێ‌ كردنی لێدانەكەدا، عوسمان دێمبلی فەڕەنسی گۆڵی سێیەمی میوانەكانی لە خولەكی بیستوهەشت تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو

 لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بارسێلۆنا بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدەی چامپیۆنس لیگ مسۆگەركردووەو بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی حەوتەم گەیاندە پازدە خاڵ، ڕۆناڵد كۆمان ڕاهێنەری بارسا لەم یاریەداو بۆ دووەم جار لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ پشووی بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تیپەكەی دابوو

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.