Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:29

چێڵسی سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر سیڤیلیە تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی چێڵسی سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو لە گەڕی پێنجەم و پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ و لە گڕوپی پێنجەمدا، بە ڕابەرایەتی ئۆلیڤی جیرۆدی فەڕەنسی كە پاڵەوانی یاریەكە بوو، بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سیڤیلیەی میوانداری بردەوە

 لە خولەكی هەشتدا، ئۆلیڤی جیرۆد گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوچواریش، ئۆلیڤی جیرۆد گۆڵی دووەمی خۆی و بلوزی بەدەستهێنا، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی سێیەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی حەفتاوچوار تۆماركرد

 هێرشبەرە فەڕەنسیەكە هەر بەمەش نەوەستاو لە خولەكی هەشتاوسێدا، گۆڵی چوارەمی خۆی و تیپی میوانی بە لێدانی سزا بەدەستهێناو بووە سوپەر هاتریكی یاری و ژمارەی گۆڵەكانیشی لە ڕكابەریەكانی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ گەیاندە پێنج گۆڵ

 چێڵسی كە بە شێوەی پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدەی خولەكە مسۆگەركردبوو، كۆی خاڵەكانی لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی پێنجەم گەیاندە سێزدە خاڵ، سیڤیلیەش بە هەمان شێوەو بە پێشوەخت گەیشتنی بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردبوو، ئەویش بە دە خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.