Erbil 20°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 07:29

پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە گەڕی پێنجەم و پێش كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی تۆپی پێی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە یاری لوتكەی گڕوپی هەشتەمدا، یانەی مانچستەریونایتد میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی كرد

 لە ئەنجامدا، پاریس سانجێرمان سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاریەكەی بردەوە، سەرەتا نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی پی ئێس جی گۆڵێكی بۆ تیپەكەی لە خولەكی شەش تۆماركرد

 پاشان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی بەرامبەری مان یونایتدی لە خولەكی سی و دوو بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە، لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەستونۆشدا، ماركینیۆسی بەڕازیلی گۆڵی دووەمی تیپە پاریسیەكەی تۆماركرد، خولەكێك دواتر، ناوبژیوان بە كارتی سوور فێدێریكۆ ڕۆدریگز سانتۆسی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری مان یونایتدی كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە تیپی میواندار یاریەكەی بە دە یاریزان تەواوكرد، لە دواساتەكانی یاریشدا، نێیمار داسیلڤا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی بەدەستهێنا

 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی گڕوپی هەشتەم بۆ نۆ خاڵ بەرزبووەوەو مان یونایتدیش بە هەمان ژمارەی خاڵەكان و بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوە، یەكلایی بوونەوەی هەڵوێستی تیپەكانی ئەم گڕوپەش بۆ گەیشتن بۆ قۆناغی شازدە بۆ گەڕی شەشەم و كۆتایی دواخرا

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.