Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:54

‌100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی و زار و موڵکەکانی شارەوانی بۆ شارەوانییەکان خه‌رج ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
#8
100%

بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتییان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا له‌سه‌دا سه‌دی داهاتی فرۆشتنی زەوی و زار و موڵكەكانی شارەوانی بۆ شارەوانییەكان بێت، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند: بەو پارەیە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە جیاجیاكان ئەنجام دەدەن و بڕیارێكی زۆر باش بوو.

كەمال مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاری خەرجكردنەوەی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ شارەوانییەكان، یەكێكە لە بڕیارە زۆر باشەكانی حكوومەت، بۆ ئەوەی شارەوانییەكان بتوانن زۆرترین خزمەت و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان لە ناوچەكان و سنووری هەر شارەوانییەك ئەنجام بدەن.

زیاتر گوتی: بەپێی بڕیارەكە داهاتی فرۆشتنی زەوی بە رێژەی له‌سه‌دا سه‌د بۆ شارەوانییەكان خەرج دەكرێت، ئەوەیش سوودێكی زۆر باشی هەیە، چونكە دەتوانین رێگاوبان و قیر و پڕۆژەی خزمەتگوزاری و باخ و پارك بۆ خزمەتی هاووڵاتییان بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی روونی كردەوە، زەوییەكی زۆرمان لە سنووری هەموو شارەوانیییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان هەیە بۆ فرۆشتن، بۆیە دەست بە فرۆشتنیان دەكەین و داهاتەكەیش راستەوخۆ دەكرێتەوە بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە هەیە.

ئەو بڕیارەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بۆ ئەوە بووە تا زۆرترین خزمەتگوزاری و پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكان بكرێ و شارەوانییەكان بتوانن بەپێی پێویستی خۆیان زەوی بفرۆشن و داهاتەكەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان بەكار بێننەوە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.