مارادۆنا به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی فلود له سییه‌كانیدا كه په‌یوه‌ندی به سستبوونی دڵه‌وه هه‌یه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ جه‌سته‌ی، هۆكاری مردنی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئاشكرابوو كه دوێنێ كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیای ئه‌رجه‌نتیندا بڵاوكراوه‌ته‌وه له راپۆرتی سه‌ره‌تایی توێكاری جه‌سته‌ی مارادۆنادا، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاتێك ناوبراو له خه‌ودا بووه به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی فلود له سییه‌كانیدا كه په‌یوه‌ندی به سستبوونی دڵه‌وه هه‌یه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌نجامی كۆتایی توێكاریهكه كه شیكاری ده‌كات له‌باره‌ی بوون و نه‌بوونی هه‌ر مادده‌یه‌ك له جه‌سته‌ی مارادۆنادا له دوای پشكنینه‌كانی له‌باره‌ی ژه‌هراوی بوون و پشكنینی نه‌خۆشییه‌كان ده‌رچوو.
كاره‌كانی توێكاری كه دوێنێ له كاتژمێر ١٩:٠٠ به كاتی ناوخۆ له نه‌خۆشخانه‌ی سان فێرناندۆ له ویلایه‌تی بۆینس ئایرس ده‌ستیپێكرد، تا كاتژمێر ٢٢:٠٠ی خایاند.
یاریزانی تۆپی پێی به‌ناوبانگی جیهان مارادۆنا، دوێنێ له ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵییدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.