Erbil 24°C یەکشەممە 06 تشرینی یەکەم 19:25

بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەک لە کوردستانی ئێران گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، شەوی رابردو بە هۆی تەقنیەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ هاووڵاتییەک بە ناوی عەزیز ڕوونەما تەمەن 42 ساڵ بە سەختی بریندار بووە و لاقێکی لە دەستداوە، هەروەها لە کاتی گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارەش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستداوە.

 راشیده‌گه‌ێنێت عەزیز ڕوونەما خەڵکی گوندی پولێ سەر بە شاری شنۆ لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە شوێنێک بە ناوی هەواری ئێسک" چووەتە سەر مین.

ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت چووە سەر مین و بە سەختی بریندار بوو کە دوای گوازرانەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە به هۆی سەختی بریندارەکەیەوە گیانی لە دەستدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی مانگێکدا لانی کەم 5 هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە کەسێکیان گیانی لە دەستداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.