Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:05

رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرمانی ریمدیسیڤەری بۆ تووشبووانی کۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ده‌کات

کوردستان TV
100%

رێكخراوی تەندروستی جیھانی، ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، دەرمانی ریمدیسیڤیری دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەری نەخۆشانی پەتای كۆرۆنا بەكارنەھێنن ھەرچەند حاڵەتەكەیان مەترسیدار بێت.

لیژنەیەكی تایبەتی سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای كردووە چیتر دەرمانی ڕێمدیسیڤیر بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكاندا بەكارنەهێنرێت، لەبەرئەوەی توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەو دەرمانە هیچ كاریگەریەكی نەبووە لەسەر هێوركردنەوەی نیشانەكانی پەتاكە.

لیژنەكەی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتووەتە ئەو دەرەنجامەی دەرمانی ڕێمدیسیڤیر كاریگەریی نەبوو لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی گیان لە دەستدان و بەكارهێنانی هەناسەدانی دەستكرد.

ڕێمدیسیڤیر یەكێك بوو لەو دەرمانانەی بە شێوەیەكی فراوان بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا و دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكاش لە كاتی تووشبوونیدا بە ڤایرۆسەكە بەكاریهێناوە.

 

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.