ئەمڕۆ چوارشەممە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق باسی ئەگەری سەپاندنەوەی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی كرد، بههۆی تهشهنهكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی ڕایگەیاندووە، بڕیاری دووبارە سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیرانە و بەپێی پێویستی دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەدرێت، هەر كاتێك پێویست بێت ئەم بڕیارە دهدرێت.
د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگهیاند: ئەگەر بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەردەوام بێت، ئەوا بڕیاری پێویست لە كاتی پێویستدا دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختیشی كردۆتەوە، كە بەردەوام كۆبوونەوە دەكرێت و بۆ هەر ئەگەرێك بڕیاری پێویست دەدرێت.
وەزارەتی تەندروستی عیراق هۆشداری دهدات بە هاووڵاتیان پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن و دووركهونهوه له شوێنی قهڵهباڵغی تهئكیدش لهوهدهكاتهوه له بەستنی دەمامك .
هاوكات ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی عێراق رایگەیاند، لە حاڵەتی زیاتربوونی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناچارن پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ بکەن.
بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق باسی لەوەشکرد، کە بۆیان دەرکەوتووە هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نین بەتایبەت دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی.
ئهمرۆ چوارشهممه 2020/11/18 وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبهت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردهوه رایگهیاند: (2349) تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، (2151) هەڵگری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە و (43) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردۆتهوه، ژمارهی تووشبوو لهسهرتاسهری عێراق گهیشته (526852)، چاکبوونەوەش (455176) بەڕێژەی (86.4%)ی تووشبووان
گیانلەدەستدان گهیشته (117595).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.