Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 08:15

دوای 30 ساڵ له‌ داخستنی دەروازەی سنووری نێوان عیراق و سعودیە کرایەوە

کوردستان TV
#8
100%

ئەمڕۆ بەفەرمی دەروازەی سنوری عەرعەر لە نێوان عێراق و سعودیەدا کراوەتەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا كردنەوەی دەروازەی عەرعەری نێوان وڵاتەكەیان و سعودیەی ڕاگەیاند، كە لەساڵی 1990ەوە بەهۆی داگیركردنی كوەیت لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە داخرابوو.

لەلایەن حكوومه‌تی عێراق، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و عەبدولئەمیر شمەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکان و پارێزگارانی ئەنبار و کەربەلاو فەرماندەی پۆلیسی هەردوو پارێزگەکە ئامادەی بوون.

لە لایەنی وڵاتی سعودیەشەوە، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومەتی ئەو وڵاتە ئامادەی مەراسیمی کردنەوەی دەروازە سنورییەکە بوون.

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی رابردوودا سعودییە و عێراق رێککەوتن لەسەرکردنەوەی دەروازی سنوری عەرعەر کە لەساڵی (1990) و دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن
عێراقەوە داخرا.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.