یاریزانی لاوی ئیتاڵی جانیك سینێر نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سۆفیای بولگاری له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا
له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سینێری پۆلێنكراوی چلوچوارهمی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له ڤاسێك پۆسپیسیلی كه‌نه‌دی و پۆلێنكراوی حه‌فتاوچواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه
سینێر كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش چوار به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان پۆسپیسیل كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می به شه‌ش سێ برده‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و یه‌كلایی كهرهوهشدا، سینێری ته‌مه‌ن نۆزده ساڵ به حه‌وت شه‌ش سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و نازناوه‌كه‌ی برده‌وه
به وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م نازناوه‌ش سینێر یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی له پالهوانێتیهكانی تێنسی پیشه‌گه‌رانی جیهان مسۆگه‌ركردو سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی سیی و حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.