Erbil 12°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 23:59

ئه‌کره‌م صالح : پێویسته‌ هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی روون ئاراسته‌ی به‌غدا بکات

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی عێراق و بەردەوامی سزادانی هەرێم ئەکـرەم سـالح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پ.د.ک رایگەیاند بارودۆخی عێراق بەرەو خراپی دەروات، شیعەكان ناكۆكییان لە نێوان خۆیان و لەگەڵ حكومەتەكەی كازمی هەیە، هەروەها ئەو نزیكبوونەوەیەی كە لە نێوان حكومەتەكەی كازمی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بوو، ئەوانی نیگەرانی كردووە و قبوڵی ناكەن.

ئەوان مەبەستیان لێدانی حكومەتەكەی كازمییە، هەروەها هەمیشە ئەوان لە كەمیندان دژ بە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو یاساییەیان قۆزتەوە بۆ ئەوەی حكومەتەكەی كازمی لاواز بكەن هەروەها دەنگ بۆ خۆیان كۆبكەنەوە لە شەقامی عێراقی، هەروەها دژی حكومەتی كوردستان بوەستن، ئەوەش شەڕێكی نەتەوەییە كە سوننە و شیعە پێكەوە یەكدەگرن بەمشێوەیە دژایەتی كورد دەكەن. ئەوەش درزی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدایان قوڵ كرد ئەو هیوایەیان نەهێشت كە لەم دواییەدا خەریك بوو دروست بێت.

روونیشیكردەوە كە ئەوان مەبەستیانە هەرێمی كوردستان وەك پارێزگاكانی دیكە لێبكەن و گوشارەكان بۆ سەر كورد زیاد بكەن. عەقلیەتی شۆفێنی لە عێراق ماوە و ئەوەش زەنگێكی مەترسیدارە، دەیانەوێت حكومەتی هەرێمی كوردستان پاشەكشە بكات لە دەستكەوتەكانی. پێویستە بە یەكدەنگی لایەنە كوردستانیەكان پێویستە بە وردی دیراسەتی ئەو بارودۆخە بكات و هەنگاوی جدیش بنێت بۆ چارەسەركردنی كیشەكان.

هەرێمی كوردستان پێویستە پەیامێكی روونی هەبێت بۆ بەغدا. چونكە ئەوان كاتێك بارودۆخیان ئالۆز دەبێت باسی برایەتی و شەراكەت ئەكەن، كاتێكیش دۆخیان بەرەو باشی بڕوات ئەوا دژایەتی هەرێمی كوردستان دەكەن. ئەو بارودۆخە پێویستی بە چارەسەركردنێكی ریشەیی هەیە .

بەداخەوە هەندێك خەڵك پاكانە بۆ نەیارەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆیە پێویستە ئەو خەڵكەی پاكانە بۆ نەیارەكان دەكەنەوە بیر لە بەرژەوەندی كوردستان بكەنەوە و لەگەڵ میللەتەكەی خۆیان بن. عێراق بە بێ كورد وڵاتێكی نا كاملە، ئەگەر عێراق رێگای چارەسەر نەگرێتە بەر باشترین بژاردە كشانەوەیە لێی، چونكە هیچ شتێك نامێنی بە عێراقمان ببەستێتەوە.

كوردستان TV

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.