Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 02:00

له‌سۆران دەست بەسەر 400 لیتر دەرمانی پاککەرەوەی پەلەوری داگیرا

کوردستان TV
#8
100%

لەبەدواداچوونێکی لیژنەی ئابووری سۆران لەسەنتەری قەزای سۆران دەست بەسەر 400 لیتر دەرمانی جۆری فۆرمالی ئێرانی کە بۆ پاککردنەوەی پەلەورگاکان بەکاردێت، بەھۆی گومانی ماوه‌به‌سه‌رچوو، لەلایەن تیمی لیژنەی ئابووری دەستی بەسەردا گیراو خرایە ژێر لێکۆلینەوە.

ئەمرۆ شەمە لەژێر چاودێری مغدید عریف ئەحمەد قائمقامی قەزای سۆران بەوەکالەت تیمی لیژنەی ئابووری سۆران سیکتەری ڤێتێرنەری، دوای بەدواداچوون ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا کە مندوبی کۆمپانیایەکی ھەرێمەو بری 400 لیتر دەرمانی جۆری فۆرمالی بۆ دەرمانخانە ئاژەڵیەکانی سۆرانی ھێنابوو، بەھۆی گومانی ماوە بەسەرچوون لەسەر گالۆنەکانی دەرمانەکە دەستی بەسەرداگیراو خاوەن و مندوبی کۆمپانیاش خرانە ژێر لێکۆلینەوە، بۆ ئەوەی راستی و دروستی ئەو سەرپێچیە پشت راست بکرێتەوە، ئەنجامی کۆتای سەرپێچی لەو کالایە خاوەنەکەی کاردانەوەی یاسای لەگەل دەکرێت و تیمەکانی لیژنەی ئابووریش بەردەوام دەبن لەو چاودێریانە.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.