Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 15:46

ھەفتەبازاری ھەینی له‌ شارۆچکه‌ی سۆران بە مەرجی تەندروستی کرایەوە

کوردستان TV
#8
100%

لەژێر چاودێری لیژنەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سۆران ھەفتەبازاری ھەینی کرایەوە.

دوابەدوای ھەفتەی رابردوو لەلایەن پۆلیسی شارەوانی بە فەرمانی ژووری ئۆپەراسیۆنی سۆران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھەفتە بازاری ھەینی بەرووی ھاووڵاتیان داخرا، بەھۆی بەرکەوتەی زۆر و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، پاشان تیمێکی نوێنەرانی ئەو کاسبکارانە سەردانی قائمقامیەتی قەزای سۆرانیان کردو بە داواکاریەک لە قائمقامیەتی قەزای سۆران ئەمرۆ هه‌ینی لەژێر چاودێری لیژنەی ئابووری سۆران و پۆلیسی شارەوانی سۆران ئەو بازارە کرایەوە، مەرجی کرانەوەی تەواو پابەندبوون بە رێنمایەکانی تەندروستی و کرانەوەی رێگای ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل به‌ ئاراسته‌یه‌كی رۆیشتن.

جێی باسە تیمی لیژنەی ئابووری سۆران لەژێر چاودێری بەرێز مغدید عریف ئەحمەد قائمقامی قەزای سۆران بە ھەماھەنگی و ھاوکاری پۆلیسی شارەوانی سۆران ئەمرۆ سەردانی ئەو بازارەیان کردو و لەنزیکەوە چاودێری بەردەوام دەکرێن.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.