Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 04:02

سۆران.. 700 کارتۆن شیرینی ئێرانی دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنینی به‌رده‌وامی لیژنه‌ی ئابووری سۆران بۆ چاودێری بازاڕ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 700 كارتۆن شیرینی ئێرانی.

لەژێر چاودێری مغدید عریف ئەحمەد، قائمقامی قەزای سۆران بەوەکالەت، تیمی لیژنەی ئابووری سۆران پشکنین و چاودێری ژمارەیەک کارتۆنی شیرینی کرد، کە لەلایەن بازگەی جندیان سەربە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران دەستی بەسەردا گیرابوو، لە ئەنجامی پشکنینیکەدا دەرکەوت لەکۆی 700 کارتۆن 310 کارتۆن شیرینی ئیرانی بۆ خواردن شیاو نەبوون، بریاری لەناوچوونی بۆ دراو 390 کارتۆنی شیرینیش کە بێ کێشەی تەندروستی بوو بەلام گەرێندرایەوە شوێنی لێ ھاتوو.

ھەروەھا خاوەنەکانیشیان بەپێی یاسا کاردانەوەیان لەگەل دەکرێت.

جێی باسە ماوەی چەند سالێکە کاسبکارانی ناحیەی حاجی ئۆمەران کە نزیکەی 50 دوکاندارێک دەبن، لە داواکاریەکیاندا بۆ ھاوکاری کردنی ھێنانی کالای ئیرانی و رسوماتی گومرگیان لەگەل نەکرێت خرایە بەر دەستی کۆمەلگاو ناحیەی حاجی ئۆمەران، بۆ ھاوکاری ئەو کاسبکارانەی خۆجێی بەمەرجی بازرگانی نەکردن بۆ دەرەوەی ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای سۆران رەزامەندی داواکاریەکەیان بۆ درابوو، بەلام بازرگانانی ئەو شیرینیە سەرپێچی ئەو رێککەوتنەو گۆرینی مێژووی بەسەرچوونیشیان ساختە کردوە.

شایانی باسه‌ شیرینی (قنادی) ئیرانی جۆری کرێمدار ماوەی بەکارھێنانی لە دەرەوەی ساردکەرەوە بەکاتژمێرە، بەلام ئەو شیرینیەی ئێستا لەبازاردایەو بەھاولاتیانی دەفرۆشن ماوەی بەسەرچوونی ١٠ رۆژ تا ١٥ رۆژە، بەھۆی ھەرزانی ھەر بەستەی کە یەک کیلۆ دەبێت لە 2000دینار تا 3000 دینارە ھاولاتیان زیاتر رووی تێ دەکەن.

 جێگای بیرھێنانەوەیە دوو رۆژی رابردوو 150کارتۆتی شیرینی نەشیاو ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراو سەرپێچی کارانیش کاردانەوەی یاساییان لەگەلدا کرا...

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.