Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:18

مایسترۆی سلێمانی لەهەولێر بوو

دەکرێ ئەو نمایشە بەنمایشی موزیک ناو بەرین
کوردستان TV
100%

بەشی یەکەم
ئەمڕۆ ئێوارە، چاوەڕوانی ئەوە بووم، لەگەڵ هاتنی شانۆیی (مایسترۆ) لە نووسین و دەرهێنانی حەیدەر ئەبو حەیدەر ، لەسلێمانیەوە بۆ هەولێر، کەمێک تێنوویەتی خۆمان لەو هەلومەرجە چەق بەستووە بئ شانۆییەی هەولێر بشکێنین،لەماوەی 55خولەکدا لەگەڵ کۆمەڵێ شێت لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتیدا کاتمان بەسەر برد.

بەرجەستە کردنی واقیعی تاڵی هەندێ لەکۆمەڵگا ڕۆژهەڵاتیەکان، لەوانەی کەوتونەتە ژێر جەزرەبەی ڕژیمە نا دیموکراسی و دکتاتۆرەکان و شوبهاندنی ئەو واڤیعە تاڵەی تێیدا دەژین بەشێتخانەیەک، پرسێکی نوێ نیەو تا ئێستا لە چەندین کاری شانۆیی و درامی دا ڕەنگی داوەتەوە، بەڵام ستایل و فۆرمی هەر یەکێک لەوان تایبەتمەندی خۆیان هەبووە، تەنانەت هەندێ لەو بەرهەمانە هەمان ناونیشانی مایسترۆ  بە خۆیانەوە هەڵدەگرن.
دەرهێنەڕ بۆ بەرجەستە کردنی واقیعی ئەو شێتخانەیە ، نەخۆشخانەکەی وەک لابورێک لێ کردوە بۆ شۆرینەوەی دەماغ و کاڵ بوونەوەی هەموو ئەو بیرو باوەڕە نیشتمانیانەی لە مێشکی ئەو کاراکتەرانە دایە، بۆ ئەوەی وەک ڕۆبۆتیان لێ بێت و بکەونە ژێر دەسەڵاتی ئەوانەی نایانەوێ هیچ تاکێکی ئەو کۆمەڵگایە لە ژێڕ ڕکێف دەرچێ و ببێت بە مرۆڤێک بیر کاتەوەو کار بۆ ئازاد بوونی خۆی بکات،
بەڵام دەرهێنەر هەموو شێتەکانی لەیەک قالب داوەو نەیتوانووە، جیاوازی فۆرم لەنێوان هیچ لەواندا دروست بکات، وەک ئەوەی هەر شەش کاراکتەر تەنیا یەک کاراکتەر بن 
نەک هەر لەفۆرمدا بەڵکو لەئاماژەو دەلالات و بزوتنەوەشدا هەست بەو جیاوازیە ناکرێ.
پێم وایە هۆکاری ئەو یەک قالبیەی کاراکتەرەکان لەوە دایە کە دەڤەکە لەڕەسەندا دەقی مۆنۆدراما بووەو یەک ئەکتەری سەرەکی بۆ داندراوە،  بۆیە  کاراکتەرەکانی تر  هیچ دیالۆژێکیان نیەو وەک کۆمبارسیان لێ هاتووە.
دواتر دەقەکە گۆڕاوە بۆدەقێک کە شەش کاراکتەری بێ دیالۆژی بۆ زێدە بکرێت بۆ دروست کردنی وێنەیی شانۆیی .
بەڵام بینەر بەهۆی دوورو درێژی دیاڵۆگی ئەکتەری سەرەکی و دوور خستنەوەی شەش ئەکتەرەکەی تر لەفەزای نمایشەکە ئەوە دەزانێت ئەو ئەکتەرانە تەنیا بۆ نمایشی چەند دیمەنێک  زێدە کراون، خۆ ئەوە ڕاستە ئەوان جوانکارییەکی  زۆریان بەنمایشەکە بەخشی ، بەڵام نمایشەکە چمکی مۆنۆدرامای لەدەست دا.
هونەری گەورەی مۆنۆدراماش لەوە دایە کە تەنیا ئەکتەرێک بتوانێ ببێت بەئەلتەرناتیف بۆ شەش ئەکتەرەکەی تری نمایشەکە.
موزیک:
دەکرێ ئەو نمایشە بەنمایشی موزیک ناو بەرین، چونکە موزیک لەڕووی تیۆریەوە، هەڵگری فەلسەفەو ئامانجی نمایشەکەیەو پێمان دەڵێ موزیک بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ ناکامی و بێ هۆش کردنی کۆمەڵگا ، کاریگەرترین چەکێکە بۆ دروست کردنەوەی مرۆڤ دوای ڕوخانی، 
موزیک لەو چوارچیوە فەلسەفیەدا، کۆمەڵێ مەغزاو دەلالاتی هێماداری جیا جیای لێ دەبێتەوە، کە هەر هەموویان بە ئاراستەی چاکسازی و ڕێگەی ئاشتی خوازی دەبن بە پراکتیک  بۆ ئازادی مرۆڤ، ئەم فەلسەفەیەش لە دوا دیمەندا بە تەواوەتی بەرجەستە دەبێت کە ئەکتەری سەرەکی نەخۆشخانەکە کەمانچەکە بە کێژۆڵەیەکی نەوەی نوێ دەسپێرێ بۆ ژەنین، ئیدی شێتەکان هەموویان دێنە ناو بینەران و نۆتەکانیان بە سەر دا دابەش دەکەن.
جگە لەڕووە فەلسەفیەکەی، موزیک لەنمایشەکەدا بەرجەستەیەکی زیندووی ڕووداوەکانی دەکردو ڕیتمی نمایشەکەی بەهاوسەنگی ڕاگرتبوو، بە تایبەت لەدیمەنە سەربازی و  دیمەنی تەپڵ و دابەش کردنی نۆتەکان لە ناو بینەراندا
دەرهێنەڕ نیشانی داین کە شێتەکان چۆن بەوگوتارە موزێکیە دەردەکانیان ساڕێژ کرا، بە هەمان ئامانج  نۆتەکان بە سەر  بینەران وەک تاکی کۆمەڵگا دابەش  کراو گوتیان سەرەڕای نەهامەتیەکان لە موزیک ژەنین بەردەوام دەبین، چونکە پێیان وابوو موزیک فاکتەرێکی بنەڕەتی بەردەوام بوونی ژیانو چەکی بەرەنگار بوونەوەی ئازارەکانە.
بەگشتی موزیک لە نمایشەکەدا وەک زینووترین  پێکهاتەی نمایشەکە  بوونی خۆی سەلماند.


حه‌یده‌ر عبدولڕه‌حمان

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.