بەڕێزان خانەوادەی مامۆستا مەلا تاھیر خوراسانی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری ئاینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری گەرمیان، خوالێخۆشبوو (مامۆستا مەلا تاھیر خوراسانی).
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە ئاینپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و، خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی مامۆستای كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.