فه‌روغی فه‌روخزاد
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
ڕۆیشتم، بمبه‌خشه، مه‌ڵێ ئه‌و بێ وه‌فابوو
بێجگه له ماڵئاوایی، ڕێگای دیم بۆ نه‌مابوو
ئه‌و عیشقه ئاگرینه‌ی پڕ ده‌ردی بێ ئومێدیی
له كه‌نده‌ڵانی گوناه و شێتییهتیمدا كشابوو
ڕۆیشتم داغی ماچی پڕ حه‌سره‌تی تۆ
به فرمێسكی دیده له لێوه‌كانم بشۆرم
ڕۆیشتم له‌و سرووده‌دا به ناته‌واوی بمێنمه‌وه
ڕۆیشتم له خۆڕا ئابڕو به‌خۆم بده‌م
ڕۆیشتم، مه‌ڵێ مه‌ڵێ بۆ ڕۆیی، نه‌نگی بوو
عیشقی من و نیازی تۆ و
ساز‌و سۆزی هه‌ردووكمان
ڕازه‌كانمان ..
له په‌رده‌ی تارو خامۆشا
وه‌كو گه‌ردی به‌یانییان وه‌ده‌ركه‌وتن .
ڕۆیشتم وه‌ك دڵۆپه فرمێسكێكی گه‌رم
له دامێنی گۆشه‌یه‌كی شه‌وه‌زه‌نگی ژیان ون بم
ڕۆیشتم، له ڕه‌شایی گۆڕێكی بێ ناوونیشاندا
له كۆڵ شه‌ڕو ترسی ژیان ببمه‌وه ..
من له به‌رگریان و دوو چاوی گه‌ش هه‌ڵاتم
له‌به‌ر لافاوی به‌تینی پێكه‌نین، هه‌ڵاتم
له‌سه‌ر پێخه‌فی ژوان،
به ئامێزی ساردی جودایی
بریندار به لۆمه‌ی ویژدان، هه‌ڵاتم
ئه‌ی سینه !
له گه‌رمایی كڵپه‌ی خۆتدا بسووتێ و
چیتر سۆراخی گڕی ئاگر له من مه‌كه..
ده‌مویست ببم به مه‌شخه‌ڵ و یاخی ببم
بووم به مه‌لی گۆشه‌ی قه‌فه‌س
باڵ به‌سته‌و دیل ..
گیانی ههشتاویم له‌شه‌وی خۆیدا بێ ئاگایه
به‌تاڵییه‌وه له دامێنی بێ ده‌نگیدا گریام ..
له‌ده‌ست كرده‌وه‌كانم ده‌ناڵم و
په‌شیمانم له قسه‌كانم ..
بینیم كه لایه‌قی تۆ و عه‌شقی تۆ نیم ..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.