سعودیە پلانى سێیەمى دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە رادەگەیەنێت و گه‌شته‌كه‌ش دیاریکراوە و چەند رۆژێک دەخایەنێت، 10 رۆژیش زیاتر نه‌خایه‌نێت.
سعودیە پلانى سێیەمى دەستپێکردنەوەى گەشتى عەمرە رادەگەیەنێت و جێگرى وەزیرى حەج و عومرەى ئەو وڵاتە رایگه‌یاند، رۆژانە رێگە بە نزیکەى 10 هەزار سه‌ردانكه‌رانی بیانی دەدرێت بچنە ئەو وڵاتە، هاوكات رۆژانه ڕێگه به بیست هه‌زار كه‌س له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌درێت مه‌ڕاسیمی عه‌مره ئه‌نجامبده‌ن.
ڕۆژنامەى شەرقولئەوسەت لە زارى عەبدولفەتاح مشات، جێگرى وەزیرى حەج و عومرەى سعودیەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه یەکەم فڕۆکەى تایبەت بە گواستنەوەى سه‌ردانكه‌رانی عه‌مره سبەینێ لە ئەندەنوسیاوە دەگاتە سعودیە.
گوتیشى، ماوەى ئەو ڤیزەیەى دەدرێتە ئەو کەسانە وەکو پێشووە کە سی ڕۆژە، بەڵام بەرنامەى هەر گەشتێکى عەمرە دیاریکراوە و چەند رۆژێک دەخایەنێت، کە بەزۆرى ده رۆژ تێناپەڕێت.
بەپێی پلانە نوێیەکە کە سبەینێ دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لە فڕۆکەخانەى مەلیک عەبدولعەزیزى نێودەوڵەتى پێشوازى لە گەشتیاران دەکرێت و بە پاسى تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ مەککە و لە هۆتێل دەمێننەوە لەوێ پشکنینى تایبەتیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەهەر حاڵەتێکى توشبوون به كۆرۆنا.
دواتر گەشتیاران بە تیمى تایبەت کە ژمارەی هەریەکەیان دەگاتە سێ هه‌زار و سێ سه‌د کەس دەگوازرێنەوە بۆ شوێنە پیرۆزەکان تەنها سێ کاتژمێر رێگە بەهەر تیمێک دەدرێت رۆژانە گەشتى عەمرە ئەنجام بدەن.
شایه‌نی باسه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌موو جیهان، وه‌كو وڵاتانی دونیا سعودیه‌ش هه‌موو جۆره گه‌شتێكی بۆ ناوخۆی وڵات راگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.