وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسایەکی شاری نیس باشووری فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگهیاند: بهتوندی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسای نۆتردام-ی شاری نیس ئیدانە دەکەین.
ڕاشیگهیاند: پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ههروهها ڕایگهیاندووه: هیچ هۆکارێک نابێتە پاساو بۆ کوشتنی مرۆڤێک و توندوتیژی ناکاتە شتێکی رێپێدراو. ئاشکرایە ئەو کەسانەی لە پەرستگایەکدا کە شوێنێکی پیرۆزە پەلامارێکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هیچ بەهایەکی ئایینی، مرۆیی و رەوشتیان نییە. وەک وڵاتێک کە بەشێوەی جیاجیا رووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە و هاووڵاتییانمان بوونەتە قوربانی تیرۆر، جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی فەڕەنسا و دانیشتوانی شاری نیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەینەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.