ئارارات مەجید، ژینگەدۆست و خەمخۆری ژینگەی كوردستان بوو، له ههمان كاتدا ئەندامێكی چالاكی تیپی نواندنی سلێمانی بوو و لەدوا كاری نواندندا، وەك میوانی بەرهەم بەشداری درامای "كرێچییەكان"ی كردوە كە بەم دواییانە وێنەگرتنی تەواو بووە.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز،سەعات2ی ئەمشەو بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئارارات مەجید، ناوی ( ئیبراهیم مجید)ەو لەساڵی 1950 دایکبووه ، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزەو ،خزمەتێکی بێ وێنەی سروشتی کوردستانی کردووەو لە دەیان چالاکی جۆراو جۆری ژینگەییدا بەشداری کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.