لەپێناو رێگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و میکانیزمی نوێی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر کۆبووەوە، بڕیاردرا هاووڵاتیانی هەرێم دەتوانن گەشتی ئێران و تورکیا بکەن.
ئهمڕۆ چوارشهممه لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری هەشت وەزیری حکوومەتی هەرێم و پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و سەرۆکی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت بۆ دەرکردنی بڕیار و رێکار و رێنمایی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوە و خۆپارێزی لە کۆرۆنا کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا گوتەبێژی حکوومەت و وەزیرەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە ئەنجامی کۆبوونەوەکەیان راگەیاند.
سهرهتا د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند: هەر چوار خاڵی سنوری باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل، بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتییان بکرێنەوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەو رێگایانەوە سەردانی ئێران و تورکیا بکەن و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام بەو مەرجەی پشکنین بکەن واتە لە دەروازە سنوورییەکان پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران دەکرێت.
شایهنی باسه له سهرهتای پهیدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سهرجهم دهروازه سنوورییهكان بۆ هاتووچۆی گهشتیاری، بۆ رێگری له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران، تهنها رێگهی بازرگانی لهچوارچێوهی ڕێنمایی تهندروستی ڕێگهپێدرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.