ئهمرۆ چوارشهممه لێژنهی باڵای رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرونا كۆبووهوه، مهترسییهكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای تاوتوێكرد.
دوابهدوای تهواوبوونی كۆبوونهوهكهش د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بڕیار لەسەر گرتنبەری ئەو رێكار و رێنماییانە دەدەن، كە لە شوێنە گشتییەكان و خوێندنگەو زانكۆكان پێویستە.
وەزیری تەندروستی رایگهیاند: جموجۆڵی ھاووڵاتییان لە شوێنە گشتی و فەرمانگەكان و پابەند نەبوونیان بە رێنمایی و رێكارەكانی خۆپارێزی، ئێمەی نیگەران كردووە، ھاووڵاتیانیش ماسك نابەستن.
د.سامان بەرزنجی گوتیشی: قەدەغەی ھاتووچۆ رێگا لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ناگرێت پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا لە قەدەغەی ھاتووچۆ گرنگترە.
د. سامان بەرزنجی گوتی: تائێستا ھیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ نییە، قهدهغهی هاتووچۆش هیچ سوودێكی نییه، دهبێت هاووڵاتیان پابهندی رێنماییه تهندروستییهكان بن و خۆیان بپارێزن، راشیگەیاند: راپۆرتێكمان ئامادە كردووەو كه تێیدا رەوشی كۆرۆنا لە شوێنە گشتییەكان و خوێندنگەو زانكۆكان خراوەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.