له پرسهنامهیهكدا، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سهرهخۆشی له دكتۆر نوری عوسمان دهكات.
دهقی پرسهنامهكه:
ھەڤاڵی بەڕێز دکتۆر نوری عوسمان
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناودار و برای شەھیدی سەرکردە و سیاسەتمەداری گەلەکەمان (سامی عبدولڕەحمان)، خوالێخۆشبوو (عوسمان عەبدولڕەحمان شنگالی)ی باوکی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و دڵنەواییتان پێببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.