Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 22:56

رافائێل نادال بووە پاڵەوانى پاڵەوانێتى تێنسى کراوەى فەڕەنسا

کوردستان TV
100%


نادال، بە ١٣ جار بووەتە ئەو ياريزانەى كە زۆرترين جار جامى پاڵەوانێتى گراند سلام بەرزكردووەتەوە.


لە يارى كۆتايى پاڵەوانێتى تێنسى كراوەى فەڕەنسا (رۆلاند گارۆس)، له‌سه‌ر ئاستی پياوان، ياريزانى ئيسپانى رافائێل نادال، بە ئەنجامى سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر لە ياريزانى سڕبى، نۆڤاك جۆكۆڤيچ-ى بردەوە و بووه‌ پاڵەوان.

له‌ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتى گراند سلامی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا كە لە پاريس-ى پايتەخت بەڕێوەچوو، ياريزانى پلە يەكى جيهان، جۆكۆڤيچ رووبەڕووى ياريزانى پلە دووى جيهان نادال بوويەوە.

نادال كۆمەڵەى يەكەمى بە ئەنجامى ٦-٠ و كۆمەڵەى دووەمى بە ٦-٢ بردەوە و پێشەنگى خۆى بە ئەنجامى دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر تۆماركرد.

هه‌روه‌ها نادال باڵادەستى خۆى لە كۆمەڵه‌ى سێيەميشدا سەپاند و توانى دواى دوو كاتژمێر و ٤١ خولەك ئەو كۆمەڵەیه‌ش بە ئەنجامى ٧-٥ بباتەوە و بۆ جارێكى تر وەكو پاڵەوانى پاڵەوانێتییه‌كە تۆماربكات.

نادال به‌ ١٣ جار بووەتە ئەو ياريزانەى كە زۆرترين جار جامى پاڵەوانێتى گراند سلامی بەرزكردووەتەوە.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.