Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:37

شاعیری دیاری کورد ع.ع شه‌ونم کۆچی دوایی کرد

خاوەنی سروودی جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە بوو
کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 10-10-2020 شاعیر و شانۆكار و مێژوونووس مامۆستا ،   عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە (ع. ع. شەونم) لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


ناوبراو ساڵی 1925 لە هه‌ڵه‌بجه‌ لە دایک بووە و خاوەنی سروودی (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە - بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆزه‌)یه‌، كه‌ هاوكات دانه‌ری ئاوازه‌كه‌شییه‌تی.


ع. ع. شەونم یەکێکە لە مامۆستا هەرە شارەزا و ئەدیب و شاعیرە بێ هاوتاکانی کورد،

یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکانی بواری پەروەردە وفێرکردن.

شەونم تەنها شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگ خۆش و ئاواز دانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی.

دەرچووی خانەى مامۆستایانى بەغدایە یەکەم بەرهەمی نوسینی لە ساڵی 1943 لە گۆڤاری گەلاوێژ بلاوبۆتەوە.

هاوکات، خاوەنی 4 کتێبە لە بواری ئەدەبی کوردیدا، لە بەتایبەت شیعر و مەتەڵی کوردەواریدا و خاوەنی چەن...
 

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.