Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:18

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌زیز هه‌ریری کۆچی دوایی کرد

ده‌یان ساڵه‌ وه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێك ناسراوه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌نووسی و نووسه‌ری دیاری كوردستان عه‌زیز هه‌ریری ئه‌مڕۆ 8-10-2020 له‌ هه‌ولێر دوای چه‌ند رۆژێك تووشبوونی به‌ كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

" به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد – لقی هه‌ولێر"، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی " عزیز هه‌ریری" كردووه‌

  شایانی باسه‌ هه‌ر به‌ په‌تای كۆرۆنا "گۆران"ی كوڕی " عزیز هه‌ریری" ، په‌رستاره‌  بیست رۆژ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دواییكرد

عه‌زیز هه‌ریری رۆژنامه‌نووس ،ده‌یان ساڵه‌ وه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێك ناسراوه‌، ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێره‌ ، هاوكات سكرتێری لقی هه‌ولێر یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان بوو.

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو مامۆستا عه‌زیز هه‌ریری به‌هۆی تووشبوونی به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرابوو، تا ئه‌مڕۆ به‌ هۆی سه‌ختی تووشبوونیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.