وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگهیاند: ماوەی دانەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژكراوەتەوەو ئەو جووتیارانەی پێشینەی كشتوكاڵییان وەرگرتووە، لەسەدا 40 بۆ لەسەدا 60ی قیستەكانیان بۆ كەمكراوەتەوە.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومهتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند: بۆ ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە.
لە پێشنیارەكە داوامان كردبوو كە بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا.
یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.