Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:26

لەسەر ڕاسپاردەی مه‌سرور بارزانی گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆڕۆنا له‌ سلێمانی دروست ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، نووسیوویه‌تی: ڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ شوێن و سنور و جیاوازیەک نازانێت.

وه‌زیری ته‌ندروستی  نووسیویه‌تی: هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه‌ بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه‌ دەکرێت.


زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر
زۆرترین ژمارەی مردنن لە سلێمانی
 دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆڕۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.

ڤایرۆسی کۆڕۆنا هیچ شوێن و سنور و جیاوازیەک نازانێت.
هەموو دەرمان و پێداویستیەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عیراق (بغداد) بۆ هەرێم دابین بکرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عیراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و ڕاستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان ڕەوان دەکرێت.
 وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجیەکانی فریاگوزاری کۆڕۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و ڕێژە جێگیرەکانی دارایی دابەش کردووە کە بەم شێوەیەیە:
سلێمانی 43%
هەولێر 34%
دهۆک 23%
لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و ڕەتکردنەوەی بوونی کۆڕۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنە بەم نەخۆشیە.

دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا ڕادەی خراپ بوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆڕۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات.
لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت.
زۆر ئاسانە خۆت و کەسی بەرامبەرت بپارێزە بە دانانی ماسک بەگونجاوی و دوورکەوتنەوەی نزیکەی دوو مەتر.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.