ناوەندی ڕۆشنبیری سەر بە ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان لەژێر چاودێری "میسەر نهێلی"سکرتێری یەکێتیەکەمان و بە ئامادەبوونی "د.سالار عوسمان" بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و "جەبار قادر" بەرپرسی فایلی (ی ل د ک) لە دەستەی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی (پ د ک )، سكرتێر و کارگێڕانی مەکتەبی سکرتاریەت و بەڕێز "سەرهەنگ کەمال" بەپرسی ناوەندی باڵای هەولێر و کارگێڕانی ناوەندی باڵا و لاوان و خوێنەرانی کتێب ناوەندی رۆشنبیری پرۆژەی" لاوی خوێنەر"ی ڕاگەیاند .
ئامانج تێیدا بە کەلتورکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەوەی کتێب ببێتە کاڵای باڵا لە ژیانی ڕۆژانە پڕۆژەکە بۆ ماوەی 6 مانگ بەردەوامی دەبێت لە هەرمانگێک دوو ڕۆژ دیاری دەکرێت بۆ خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر کتێبەکە بەشێوەی گفتوگۆی کراوە کەتێیدا لاوێکی زۆری پایتەخت سودمەند دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.