گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: له پایز و زستانی ئه‌مساڵدا ژماره‌ی مردن و تووشبوون به كۆرۆنا زۆر زیاتر ده‌بێت.
دكتۆر ئاسۆ حەوێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات ده‌ڵێت: ئەوەی لەماوەی رابردوو روویدا، ئەگەر هاووڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم گوتیشی لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆرۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنور و شوێنێک.
داوای له هاووڵاتیانیش كرد، زیاتر پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندرووستییه‌كان و ئه‌م نه‌خۆشییه به هه‌ند وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.