پزیشکی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا رایگه‌یاند: ئەم بەیانییە تەندروستی سەرۆک ترەمپ به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت و کۆکە، تا و هەڵامەتەکەی باشتر بووە.
د.سیان كۆنڵی سه‌رۆكی تیمی پزیشكی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمەریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوایین زانیاری له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: بەوردى چاودێرى ته‌ندروستی تره‌مپ ده‌كرێت و ته‌ندروستیشی زۆرباشه و له نه‌خۆشخانه كاره‌كانی بۆ ده‌كرێت.
گوتیشی: له ئێستادا تره‌مپ هه‌ست به باشبوون ده‌كات و باری ته‌ندروستی جێگیره.
پزیشكه‌ی تره‌مپ گوتی: دوای 72 كاتژمێر له پشتڕاستكردنه‌وه‌ی تووشبوونی سه‌رۆك به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌م به‌یانییه دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ستی به باشی كردووه و یه‌كه‌م هه‌فته‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌شی زۆر هه‌ستیار ده‌بێت.
سه‌رۆكی تیمی پزیشكی دۆناڵد تره‌مپ هه‌واڵێكی تۆڕی (سی.ئێن.ئێن) ره‌تكرده‌وه کە ترەمپ لەژێرئامێرى هەناسەدانى دەستکرد دابێت و تەئکیدى کردەوە کە دەرمانى دژەڤایرۆسى پێدراوە و لەئێستادا دۆخى تەندروستى جێگیرە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر تۆڕى هەواڵى(CNN) بڵاوى کردەوە کە تەندروستى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا لەمەترسیدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.