Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 06:48

پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری بێدەنگکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان کرده‌وه‌

کوردستان TV
#8
100%

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شارەوانییەکان کە لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو، وێڕای ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووەوە کرا، هاوکات پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری بێدەنگکردنی مولیدە ئەهلییەکانی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان کردەوە.

لەمبارەوە بەشی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: سەرلەبەیانی شەممە، بە سەرپەرشتیی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی دوو جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندیی هەولێر و هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرجەم بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی و فەرمانگەکانی پارک و باخچەکان و خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەی هەفتانەی شارەوانییەکان بەڕێوە چوو".

لە کۆبوونەوەکەدا، هاوکات جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری بێدەنگکردنی مۆلیدە ئەهلییەکانی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان و دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تى گه‌وره‌ى دارچاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی کرایەوە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە لەلایەن پارێزگای هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە هەموو قەزا و ناحیەکان دەست پێ بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە شارەوانییەکانی هەولێر.

هه‌فته‌ی ڕابردوو فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ ئەوانه‌ی مۆلیدەكانیان بێدەنگ نه‌كردبێت، لە قۆناغی یەکەمدا سزا دەدرێت، له قۆناغی دووەمیشدا ئەگەر پابەند نەبێت، مۆلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه‌، چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە".

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.