وەزیرى تەندروستى حکومەتى رایگهیاند: حكوومهتی ههرێم سێ ملیار دینارى دیکەی بۆ رووبەڕوبوونەوەى نەخۆشى کۆرۆنا تەرخانکردووه و هەوڵەکان بەگەڕ دەخەن بۆ کەمکردنەوەى خێرایى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دیار ئیبراھیم وەك بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین دەستبەكاربوو.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە قەزای رانیە د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دەستبەكاربوونی بەڕێوەبەری نوێی تەندروستی راپەڕینی راگەیاند و گوتی: دەستبەكاربوونی دكتۆر دیار ئیبراھیم وەك بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە پاڵپشتی ھەموولایەك بەتایبەتی خەڵكی ناوچەكە دەبێتە ھۆی چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان لە كەرتی تەندروستی لەم ناوچەیە.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی سەردانهكهیدا رایگەیاند: راستە بەھۆی نەبوونی بەڕێوەبەری گشتی لە ماوەی رابردوو بۆشایی لە كەرتی تەندروستی لەم ناوچەیە دروستبووە، بەڵام دڵنیاتان دەكەینەوە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگی تایبەت بە كەرتی تەندروستی دەدات.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان گوتیشی" داواكراوه لە هەندێک ناوچە دووبارە پڕۆسەی کەرەنتینی گشتی جێبەجێ بکەین، بەڵام وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا لەپلانیدا نییە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکات.
سهبارهت به قهدهغهی هاتووچۆش وهزیری تهندروستی گوتی: لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتەوە هیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بوونی نییە و بڕیاریش لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە، بەڵام داواكارن لە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن خۆیان بپارێزن.
د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى ئاماژەى بەوە کرد کە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم بە پەرۆشەوە گرنگى بە کەرتى تەندروستى دەدات و لە پلانیدایە کەرتى گشتى تەندورستى بەرەوپێش بچێت و هاوسەنگى ئاستى خزمەتگوزارى و پێداویستیە پزیشکیەکانیش هەبێت لە نێوان ناوشارە گەورەکان و شارەکانى دیکە و ئیدارە سەربەخۆکان.
لەبارەى دواین هەوڵەکانیش بۆ رووبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گوتی: دوو رۆژ لەمەوبەر حكومەتی ھەرێم بودجەیەكی دیكەی بە بڕی سێ ملیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخانكردووە و وەك خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی نوێ و گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی دابەش دەكرێت.
د.سامان بەرزنجی ههر له چوارچێوهی سهردانهكهی بۆ گهرمیان داوای له هاووڵاتیان كرد زیاتر خۆیان بپارێزن پابەندى رێنماییەکانی تهندروستی بن، چونکە بەداخەوە رۆژانە رێژەیەکى زۆرى تووشبوون و گیانلەدەستدان تۆمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.