Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 11:00

هونه‌رمه‌ندێکی ناوداری عێراقی کۆچی دوایی کرد

به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%

‌هونه‌رمه‌ندی ناوداری نزار سامرائی عێراقی له‌ ته‌مه‌نی 75   ساڵیدا به‌ هۆی نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق، جه‌بار جودی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 3-10-2020‌  هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری نواندن نزار سامرائی له‌ ته‌مه‌نی 75  ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 
نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ نزار سامه‌رائی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شێخ زاید گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.


نزار سامرائی هونه‌رمه‌ند له‌ ساڵی ١٩٤٥ له‌ شاری حله‌ له‌ دایكبووه‌، سه‌ره‌تا له‌ شانۆوه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كرد و دواتر بۆ ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما كاره‌كانی به‌ره‌وپێدا.

 
یه‌كێك له‌و به‌هره‌یه‌ی له‌م هونه‌رمه‌نده‌دا بووه‌ كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانی تردا كه‌م بووه‌، توانیوویه‌تی هه‌موو ده‌ورێكی له‌ كاره‌ هونه‌ریه‌كانیدا ببینێت. ناوبراو وه‌رزشوانیش بووه‌ و یه‌كێك بووه‌  له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌ی بابل بۆ تۆپی پێ.

ktv

السومریة

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.