Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 14:49

د. نزار عیسمەت: ڕۆژانه‌ 100 هه‌تا 300 که‌س له‌ دهۆک تووشی کۆرۆنا ده‌بن

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌ین لانی كه‌م دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له‌دهۆك به‌ڵكو له‌ هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ین له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگه‌یاند:  پێشتر داوامان كردووه‌ له‌ئیداره‌ی شاره‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ دوو هه‌فته‌ یا ئه‌گه‌ر مانگێك بێت زۆرباشتره‌ له‌شاره‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نن، ئێستاش هه‌مان داوا ده‌كه‌ین كه‌ لانی كه‌م دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ك ته‌نها له‌دهۆك به‌ڵكو له‌ هه‌موو كوردستان ڕابگه‌یه‌نن.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ شاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كه‌میان كه‌ژماره‌ی تووشبووان له‌هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دهۆك ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌جۆره‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌به‌رز بوونه‌وه‌دایه‌.

د.نزار عیسمه‌ت گوتی: بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا له‌شاری دهۆك له‌كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان جێگای وه‌رگرتنی نه‌خۆشییان ماوه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرده‌ ئه‌وانه‌ زۆرجار ده‌بێت چاوه‌ڕوانی بكه‌ن.

د.نزار عیسمه‌ت گوتیشی: تێكڕای تووشبووانی كۆرۆنا له‌شاری دهۆك رۆژانه‌ له‌نێوان 100 هه‌تا 300 كه‌س توش ده‌بن ئه‌وانه‌ی به‌پشكنین ده‌ست نیشان ده‌كرێن وه‌ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكی تریش هه‌بێت و پشكنینی نه‌كردبێت، وه‌ تێكڕای مردن ڕۆژ به‌ڕۆژ جیایه‌ ڕۆژ هه‌یه‌ 4-8 یان 10-13 واته‌ له‌ نێوان ئه‌و ژمارانه‌دایه‌.

بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك گوتیشی پێشبینی دەكەین ژمارەكان. هەر لەزیادبووندابێت ئەگەر خەڵك پابەندنەبێت بە رێكارە تەندروستییەكان یان ئەگەر لەسەر داوای ئێمە قەدەغەی هاتووچۆ رانەگەیەنرێت بۆ ماوەی دوو هەفتە بەدڵنیاییەوە كۆنتڕۆڵی ئەو تەشەنەكردنە بەو ئاسانیە ناكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.