سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆم و هاوسەرەکەم تووشی کۆرۆنا بووین و دەست بە پرۆسەی کەرەنتین و چارەسەری دەکەین، بەریتانیاش لەبارەی تووشبوونی سەرۆكی ئەمریكا بە كۆرۆنا ئامادەیی وڵاتەكەی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، خۆی و میلانیای هاوسەری تووشی كۆرۆنا بوون.
ئاشكراشیكردووە، ڕەوشمان جێگیرە و بەیەكەوە دۆخەكە تێدەپەڕێنن.
لهم بارهیهوه ڕۆبێرت جینریك، وەزیری نیشتەجێبونی بەریتانیا ڕایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و میلانیای هاوسەری دەخوازێت.
ناوبراو گوتیشی، وڵاتەكەی دەیەوێت پزیشكی پسپۆڕ رەوانەی ئەمریكا بكات و دەشڵێت "ئێمە دەزانین چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ تووشبوونی سەرۆك بكەین، كاتێك بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بریتانیا تووشی كۆرۆنا بوو، لە سیاسەت دووركەوتەوە، ئێستاش دەمانەوێت سەرجەم خێزانەكەی ترمپ سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.