یاریدەدەری وه‌زیری دەرەوەی ئەمریكا رایگه‌یاند: ئێران هاوكاره له هێرشكردنه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 1ی تشرینی یه‌كه‌م، دەیڤید شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ناتوانین ئەو هەڕەشانە قبووڵ بکەین کە لە وڵاتانی دەرەوە دەکرێنە سەر سەرباز و هاووڵاتییانی ئەمریکی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگه‌یاند: ئێران هاوكاره له هێرشكردنه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق .
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ی لە بەغدا، یاریدەدەری مایک پۆمپیۆ گوتی: ئەوە گفتوگۆی دیپلۆماسیی مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه، بۆیه من قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م.
لێدوانەکەى یاریدەدەری وه‌زیری دەرەوەی ئەمریكا دواى ئەوە دێت شەوى رابردوو لەناوچەى بەرتەلەى سەر بەپارێزگاى نەینەواوە چەند موشەکێک ئاراستەى ناوچەیەکى سەر بە پارێزگاى هەولێرکران، هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.