Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:31

سه‌رۆک بارزانى نامه‌‌ک بۆ ئه‌میرى نوێى کوه‌یت ڕه‌وانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی لە كۆنسوڵخانەی گشتیی كوێت لە هەولێر، بەشداری لە پرسەی شێخ سەباح ئەحمەد سەباح میری كۆچكردووی كوێت كرد.

هۆشیار زێباری لە هەژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نووسیوویه‌تی، ئه‌مڕۆ 2020/10/1 به نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى پارتى جه‌نابى مسعود بارزانى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى گشتى ده‌وڵه‌تى كویتى مان كرد له هه‌ولێر بۆ ده‌ربڕینى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له حكومه‌ت و گه‌لى كوه‌یت و بنه‌ماڵه‌ى ال الصباح به‌بۆنه‌ى كۆچ كردنى خوالێخوشبوو ئه‌میرى كوه‌یت شیخ صباح الاحمد الصباح و به‌ناوى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى نامه‌‌كى سه‌ره‌خۆشى بۆ ئه‌میرى نوێى كوه‌یت شیخ نواف الاحمد الصباح ڕه‌وانه‌ كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.